![]() |
گیانەوەرەکە یان پارازیتەکە لە ژێر مایکرۆسکۆبدا |
یەکێکە لە هەرە ناسراوترین نەخۆشییەکانی کۆتر. دەتوانین بڵین هیچ کولانەی باڵندەیەک نییە لەم نەخۆشییە دووربێت، وە زۆر کوشندەیە بۆ بەچکە و لاوازەکان. ئەم نەخۆشییە تەنها لە پاشماوەی دایناسوورەکانیش دۆزراوەتەوە. واتا مێژوویەکی ئەزەلی هەیە.
چۆن تووش دەبێت؟
ئەم گیانەوەتە لەسەر پەڕی پێستی قوڕگ و دەم و لوتی کۆتر هەیە بە سروشتی و ئاساییە. بەڵام خستنی کۆتر بۆ شوێنی گەرم و نەبوونی هەوای پاک و بەرزبوونەوەی پەستان لە شوێنیان و تەسکی جێگاکانیان. لەگەڵ ئاو نەگۆڕینیان ڕۆژانە و پاک ڕانەگرتنی شوێنی خواردن و ئاویان. هۆکاری سەرەکی زۆربوونیانن و پەڕێنەوەیە بۆ قۆناخی نەخۆشییەکی کوشندە.نیشانەکانی نەخۆشی چییە؟
لە هەڵسووکەت و فڕینی زۆر کەم دەکاتەوە. هەروەها لەگەڵ خراپبوونی کۆئەندامی هەرس و لاوازبوونی و تێکچوونی پەڕی و شاشی. هەمان شت کاتێک تەماشای ناوی دەمی دەکرێت بە زۆری قنچکە/دووگمەی زەرد (دەشێ هەندێک جار ڕەنگی کاڵتر بەرەو سپی بێت) دەردەکات. زۆرجار کاردەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسە و دەرکردنی دەنگ و خڕەی سنگیان دێت.
ڕێگرتن لەم نەخۆشییە!
وەکو لەسەرەوە باسکراوە، هەمیشە و ڕۆژانە گۆڕینی شوێنی ئاوەکان بەو شێوەیەی شوێنی ئاوەکان هیچ نەبێت هەفتەی جارێک بە سرکە یان بە شامپۆی قاپشتن بشۆریت. وە هەمیشە دوای شتن دابنرێت تاوەکو وشک دەبێتەوە. بۆ ئەم کارەشە دەبێت لە دانەیەک زۆرتر شوێنی ئاوت هەبێت. تاوەکو هەمیشە دانەیەکی پاک و وشکت ئامادە بێت. هەروەها هەوڵ مەدە هەرگیز لە شوێنێک دان بخۆن، کە یەکسەر تێکەڵ بە پاشەڕۆ/جیقنە/ڕیقنەی خۆیان دەبێت.
لەلای بەخێوکەرانی کۆتر لە ئەوروپا، شێوەیەکی تر بەکاردەبەن. ئەویش کۆترەکان پێش جووتبوون بە دووهەفتە دەرمانێکی کۆمپانیای دی وێردی بەلجیکی B.S. دەدەنە کۆترەکان بۆ ماوەی 6 ڕۆژ و پاش گەورەبوونی بەچکەکان (لە نێوان 3 بۆ 5 هەفتە تەمەنیان) دیسان هەمان دەرمانیان بۆ هەمان ماوە دەدرێتەوە دایک و باوکیان.
تێبینی: کۆمپانیای تریش هەن وەکو Backs یان Versele laga کە هەمان جۆر کۆرس و چارەسەر دروست دەکەن.
لە تووشبوان چی دەکەیت؟
ناودەمی کۆترەکان لە کاتی تووشبووندا(حاڵەتەکە لەوپەڕیدا) |
یەکسەر کۆترەکە/کۆترەکان جودا دەکەیتەوە لە شوێنێک کە دوور بێت لەوانی تر. پاشان پێدانی هەریەکەیان حەبێکی B.S یان TKK یاخود Spartrix لە ڕێگای قوڕگەوە. ئەگەر زۆر خراپ نەبوون و دەیانتوانی کەمێک دان و ئاو بخۆن، دەتوانی هەمان ئەو دەرمانانە لە شێوەی تۆزدا هەن کە دەخرێتە ئاوەوە 6 ڕۆژ دەدرێت پێیان. پاش ئەو 6 ڕۆژە خواردنی باشتر و ئەگەر کرا ڤیتامینیان بدرێتێ. بۆ دڵنیابوون، پاش دوو هەفتە یەکی یەک حەبیان بدەرەوە یان هەمان کۆرسی شەش ڕۆژی.
زۆر گرنگە: لە هەرکوێیەکی ئەم جیهانەیت، دەبێ ئەو دەرمانانە یان دەرمانی تایبەت بەو نەخۆشییە و بۆ کۆتر هەبێت. بەڵام هەمووی تا نزیکەی 5 کۆمپانیان کە تایبەت بۆ کۆتر چارەسە ساڵانە نوێ دەکەنەوە.
slaw , dasxoshitan le akam bo danani am site jwan w baswda hiwadarm la babaty bash bebashman nakan ,, agar btwann babatek lasar mlxwary kotr hokar w charasary dabnen zor supastan akam ...
ReplyDeleteسوپاس بۆ سەردانی بەڕێزتان و پەیامەکەتان.
Delete