مەلەکردن بۆ سیستەمی بەرگری (Immune system)

سیستەمی بەرگری (Immune system) چییە؟

هەموو گیاندارێک بێجگە لەوەی لەگەڵ دەوروبەریدا، هەمیشە هەوڵی خۆگونجاندن و تەکتیکی دروست دەدات بۆ مانەوە. هەمان کات لە خانەکانی لەشیدا هەمان جۆر ڕاهێنان و پێناساندنی دەوێت. بە نمونە:
هەموومان لوقاح (ڤاکسین Vaccine)  دژ بە نەخۆشییە بڵاو و زۆرجار کوشندەکان دەزانین، وەکو ئەنفلۆنزا، مەلاریا و ...هتد. پێکهاتەی ئەم جۆرە دەرمانە/ڤاکسینە بریتییە لە میکرۆب و ڤایرۆسی ئەو نەخۆشیانە بە لاوازی و دەخرێتە لەشی مرۆڤەوە تاکو خانەکانی بەرگریمان سیستەمی بەرگری (Immune system) بیناسنەوە و خۆیانی لەسەر ڕابێنن.
لێرەدا کۆتر لە سروشتدا بەردەوام وەکو هەموو باڵدارێک پێویستی بە مەلەکردن هەیە. بۆ خاوێنکردنەوەی پەڕەکان و لابردنی تۆزی پەڕ کە دەبنە هۆی گیرانی کونەکانی سەر پێستی، هەروەها لابردنی هێلکەی زۆر مشەخۆر و مەگەزی زیانبەخش. ئەمەش دەبێتە لە خۆڕاهێنانی سیستەمی بەرگری و پتەوکردنی.


کەی ئاویان بۆ دابنێی بۆ مەلەکردن؟

لە کوردستاندا بە تایبەت لە هاویندا زۆر گرنگە، هەفتەی سێ بۆ چوار جار ئاویان بۆ دابنێ. دیارە دەبێت بە گوێرەی ژمارەی کۆترەکانت چەند تەشت/حەوزێک دابنێی. بە جۆرێک کە هەموویان جێگای مەلەکردنیان ببێتەوە یان پێکەوە بتوانن لە دەمێکدا لە دوای یەک لە ماوەیەکی کورتدا مەلەی خۆیان بکەن. ئەوەش لە بیر مەکە هەمیشە کاتێک ئەو کارە بکەن کە هێشتا ڕۆژ زۆری مابێت، تاوەکو ئەو کاتەی لە کولانە دەخەون بە تەواوی وشک بووبنەوە. لە هاویندا لە نێوان کاتژمیر ۱۲ بۆ ۳ دوای نیوەڕۆ زۆر گونجاوە. وە لە زستاندا لە نێوان کاتژمێر ۹ بۆ ۱۱ پێش نیوەڕۆ زۆر گونجاوە.
وە هەمیشە ئاوی مەلەکردن نابێت ئەوەندە قوڵ بێت کە لەشیانی تێدا نوقم ببێت. با بەجۆرێک بێت کە قوڵی ئاوەکە بگاتە نیوەی لەشیان و هەمیشە ئاوی پاک بەکاربەرە.

تــکــــایـــە ڕۆژانی ڕەشەبا و بای بەهێز و کەشی ناجێگیر، کۆترەکانت لە مەلەکردن بپارێزە.

ئەگەر ژێر سفر و دنیا بەستبووی؟

زۆر چیرۆک و گێڕانەوە هەیە، مرۆڤ بۆخۆی چۆنی دەبینێت، وا دەزانێ دەبێت گیاندارەکانی تریش وابن. نازانێت بە هۆی سیستەمی شارستانییەوە زۆر سیفەتی سروشتی خۆی لەدەستداوە، کە مرۆڤی کۆن و ئەوانەی لە چیا و گەرمیانەکانی کوردستان دەژێن، لە ڕووی تەندروستی و جەستەوە لە خەڵکی نێو شار تەندروسترن. بۆیە:
کۆتر بە پێی هەموو بنەڕەتە جیهانییەکان و وڵاتان تاکو 35 ژێر سفرەوە بێ کێشە دەژێت. کۆتر تەنها دوژمنی کوشندەی شێ/رطوبەت و قەتیسبوونی هەواو و تەڕیییە لە کولانەکەی. بۆیە گەرمکردنەوە و دانانی هیتەر و زۆپا زەرەرمەندە بە تایبەت لە زستانی کوردستان. کە لە چاو وڵاتانی ئەوروپا فێنکە زستانێکی هەیە.


لە کاتی کێچ و ئەسپێدا؟

ئەگەر تەماشای پەڕەکانی کۆترەکانت کرد و لە نێو تەڵەکاندا وەکو وێنەکەت بینی، تکایە لە کاتی مەلەکردندا، مشتێکی تەواو خوێی خۆماڵیان بۆ تێ بکە یاخود سرکەی سێو/میوە. بە جۆرێک نابێت ئەوەندە زۆر بێت، بەڵکو پەرداخێک سرکە بۆ ۱۰ لیتر ئاو بەسە. یان لە بازاڕەکان جۆرێک خوێ هەیە، کە پێی دەوترێت خوێی مەلەکردن لە لایەن کۆمپانیای جیاجیاوە چێکراوە. دیارە مەبەستێکی بازرگانییە، ئەگینا خوێی کوردستانی خۆمان (مەملەحە و خوێڵێن) یان سرکەی میوە و سێو بە تایبەت زۆر تەواوە.

No comments:

Post a Comment