ڕەچەڵەک یان گۆڕینی ئامانج؟

ڕەچەڵەکی کۆتــــــــــر، 

بە گوێرەی توێژینەوەکان و بیردۆزە زۆر بڵاوەکان. هەموو کتێبە زانستی و سەرچاوەکان و فلیمە دۆکۆمێنتییەکان دەڵێن: کۆتر هەمووی ئەسڵی لە پێش ١٠ هەزار ساڵەوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتری کێوی/شاخی Columba livia، پاشان بەبۆنەی سۆمەری/ئاشورییەکانی ئێراق کە دایکی شارستانیەتن لە نزیک پەرستاگاکان بەخێو کراون، وە یەکەم کەس لەگەڵ فرعەونییەکان یەکەمین جار جنسێکیان جیا کردۆتەوە کە لە سنوورەکانەوە نامەیان ناردووە. ئەم سیفەتەی دۆزینەوەی زێدی خۆی لە دووری زۆرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کۆتری شاخی بۆ  خۆراک پەیداکردن زۆر لە جێگای خۆی دوور کەتۆتەوە و بۆ دووبارە هاتنەوە لە مێشکیدا کێڵگە موگناتیسییەکانی سەر زەوی وەکو نیشان بەکارهێناوە. لە سەری کۆتردا قیبلەنوومایەک هەیە، کە ئەو کێڵگانە ڕێک دەخاتەوە. بۆیە پەرە بەم توانایە دراوە و کار لە سەر بەهێزکردنی دراوە لە ڕێی هەڵبژاردنی جووتەکانەوە Selection.

پاشان زانای بەناوبانگی ئیسلامی "جاحظ" لە پەرتووکی "کتاب الحیوان" باسی زاجلی (کۆتری نامەبەر) ئەو دەمە دەکات کە نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ و زۆرتر بەر لە ئێستا نوسیویەتی، سەرەتا لە کۆتایی سەدەی ١٦ لە ناوچەی بوخارا و ئەمیری سەمەرقەند کۆتر بۆ جوانی بەخێوکراون و لەیەکتری تێکەڵ کراون.  پاشان لە سەرەتای سەدەی ١٨ لە ئەوروپا، بە شێوەیەکی کۆمەڵ کۆمەڵ لێکدراون لە شار و ناوچەکان، بە هۆی بوونی چەندین میرنشین و دەوڵەتۆکەی بچووک بچووکەوە. کە زۆریان سنوری یەکتریان بۆ بازرگانیش نەبەزاندووە، نەوەکو بۆ گواستنەوەی ئارەزوو و جۆری کۆتر. هەر بۆیە ئێستا نزیکەی ٣ هەزار جۆری کۆتر دروست بووە، کە هیچیان پێش چەند ساڵێک یان سەدەیەک هەر نەبوون. کۆتریش بە زانستی لەسەر دەستی زانای بەریتانی "داروین" وەکو کەرەستەیەک بەکارهاتووە و تاقیکراوەتەوە کە دوو جنسی جیاواز دەتوانرێن لە تێکەڵکردنیان شتی سەیر دەردەپەڕێنن کە لە باوک و دایک ناچن. ئەمەش بە هۆی پێکهاتەی کرۆمۆسۆمی کۆترەوە کە لێکدانێکی سەیر دەردەپەڕێنێت.

جۆری جیاواز یان بەخێوکردنی جیاواز (ئامانج)

لێرەدا دەمانەوێت دەستەواژەی دوو توخمات/ڕەچەڵەک جودا بکەنەوە، وە تاقیکردنەوەی دوو توخماتی جودا لە پێکهاتە و سیفەت DNA. کۆترێکی ناڕەسەن دەخاتەوە کە ناتوانێت ببێتە خاوەنی سیفەتەکانی باوک و دایک، بێجگە لەوەی ڕەنگێکی نەشاز بە زۆریش تێکەڵە دەردەپەڕێنێ.
کۆتری ماردینی لە ڕەچەڵەکەوە دەگەڕێنەوە بۆ موسڵ، ئەمەش دەتوانی لە کتیبی بێرت ڤۆگل لەسەر جۆر و داڕشتە و پێکهاتەیان بڕوانی. ئەوەی ڕووی داوە ئەوە بریتییە لە (گۆڕینی ئامانج). با ئاڵۆزی نەکەم بۆ نمونە:
ئەو ئێرانییە ئەڵقانەی لە کوردی کوردستانی خۆمان بەخێودەکرێت. لەگەڵ تاری کەلەپچە لە ئێرانەوە هاتوون، بەڵام بە تێپەربوونی دەیان ساڵ و لێکدانی ئەم کۆترانە بۆ ڕاکێشان/تەقڵە واتا توخمات و ئامانجەکە کۆکراتەوە لە تەقڵەیەکەوە بۆ دوو تەقڵە و تا بوون بە پڕ یان کەلەپچە. ئەمەش ئەوەیە ئارەزووی کەسێکی کورد لە سلێمانی و هەولێر بۆ ئەو کۆترە جودایەوە، لەوەی لە پاکستان یان ئێران یان باشوری ڕووسیا ڕایدەگرن بۆ ئەوەی زۆرترین کات بفرێت، وە گرنگە هەمیشە بە خێرایی لە چاو گووم ببێت و بە گرووپ.
هەروەها نمونەیەکی تر تەماشای کۆتری فاو بکە کە ئەسڵی هی شاری فاوە لە خواروی بەسرە بزانە لە بەسرە جی جۆرێک زیاتر دەهێڵنەوە یان کوەیت و خەلیج. کە تەقڵەی لەسەر لا لێ بدات و لە ڕەشەبا بفڕێت(پێیان دەوترێت فاوی ئەکشن). هەر هەمان ڕەگەز لە تورکیا پێیان دەوترێت چەقەڵ یان بورسە کە تەنانەت لە کۆتری تریان داوە تاوەکو خولانەوەی زۆرتر بکات. کەچی لای خۆمان چونکە ئارەزووەکە بۆ تەقڵە و وەستانە شێوە و ئامانجەکەس بە دەیان ساڵ گۆڕاوە.

پانووس

لەسەرو ئەمانەشەوە هەمووی، پێکهاتەی خاک، ڕێژەی باران و شێ لە هەوادا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بونیاتی گیانەوەر. بۆ نمونە لە ئاژەڵی تر تەماشای مەری کوردی، وە مەری ئوسترالی بکە، تەماشای فیلی ئەفریقی یان هیندی بکە. کە لەڕووی زانستییە خانە بە خانەیان یەکە.
کۆتری موسڵ و کوردستان بە حوکمی نزیکەی ٦٠٠ ساڵ عوسمانی لە ناوچەکە ڕەگەزەکان لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر گۆڕاون. وە کۆتری تەڵخی/کویلی/عەمبەری خۆمان ڕەگەزی لە ڕووی پێکهاتەوە باوکی هەر هەموویانە. وە زەمەنی کۆن بازرگان و پیاوە دەوڵەمەندەکان گرەوی مانەوەیان کردووە لە ئاسمان، بۆیە ئێستاش ڕەچەڵەکە ئەسڵییەکە لە بەغا کە زۆر باوە پێیان دەوترێت (یەهودیات).




سەرچاوە: داروین و بیردۆزەکەی:
http://www.christs.cam.ac.uk/darwin200/pages/index.php?page_id=c6
شیکردنەوەی بیردۆزی داروین:
http://www.youtube.com/watch?v=qu3VOzufx0M
کتاب الحیوان، یەکەم زانای زیندەوەرزانی جاحظ
https://docs.google.com/folder/d/0B--52bZPXB75ZDA0MTQyZDctOTUxOC00MzUxLTkyNGUtY2E4ZmQzYTM1NzM4/edit?num=50&sort=name&layout=list&pli=1#

No comments:

Post a Comment