نیوکاسل (پارامیکسۆ paramyxo)

نەخۆشی نیوکاسل چییە؟


 ڤایرۆسەکەی بریتییە لە پارامیکسۆ paramyxo، بە داخەوە لە لوتکەی تەکنەلۆژیادا لە ئەوروپاش چارەسەرێک بۆ ئەو ڤایرۆسە نییە، بەڵکو خۆپاراستن هەیە لێی، ئەویش ئەوەیە ساڵی جارێک بە ڤاکسین بکوترێت (هەرچەندە لە کوردستان ڤاکسینی ۳ مانگی هەیە) بە داخەوە ئەو ڤاکسین/لوقاحانەی کوردستان، وەکو لە زۆرکەسی وڵاتم بیستووە، هیچ سودێکیان نییە. وە تەنانەت هەندێک (قۆڵبڕ) دەرمانیان پێ دەفرۆشن، گوایە کۆتر لەو ڤایرۆسە دەپارێزێت لە ڕێگای ئاوەوە.
کە ئەمە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و کۆتر تەنها لە پێستی سەرو ملەوە ئەو ڤاکسینە وەردەگرێت.

کۆترێکم ملی سوڕاوە، چی بکەم؟


 ئەو کۆترانەت کە توشبووە دەبێ جودایان بکەیتەوە و ئەمانەی ترت بە زووترین کات ڤاکسین/لوقاح بکەی. ئەمەش ئەگەر ئەندامی یانەکان بیت (لە ئەوروپا). زۆر شوێن پارەیەکی ڕەمزییە، ئەگەر لای دکتۆریش بیکەیت پارەیەکی وا نییە کە زۆر بێت. بەڵام بەچکەی ورد ناکرێت دەبێت تەمەنیان هەبێت و خۆیان دان و ئاو بخۆن.
وریابە: لە دوای ئەم کوتانە، هەوڵ بدە کۆترەکانت یەکسەر لە جووتبوون دوور بخەرەوە. خواردنی باشیان بدەرێ لەگەڵ جێگەی پاک و خاوێندا. تاکو دوو هەفتە گەر هێلکەش بکەن، بە دەگمەن دروست دەبێت. دیارە لە کوردستان، چونکە دەرمانەکە دروست نییە، ڕەنگە زۆر ئاسایی هێلکەی خۆیان بکەن :-)

من کۆترێکم وابوو، چاک بووەوە!

ملسوڕان هەر تایبەتمەندی نەخۆشی نیوکاسل نییە بە تەنها، بەڵکو دەشێت ملی کۆترەکە بسوڕێت لە ئەنجامی تووشبوون بە نەخۆشی:

  • سالمۆنێلا
  • پەتای بەکتریای bacterial infections

ئەو دوو نەخۆشیەش ڤایرۆسی نین، زۆر کۆتر هەیە چاک دەبێتەوە وە لە ڕێگای جوداجوداوە، بــــــــــــــەڵام!!!! بەڵام ئەم ڤایرۆسە (نیوکاسل) ناڕوات و ڕەنگ بۆ مودەیەکی زەمەنی متبوونی توش بێت و کاتێک دەزانی کۆمەڵێک کۆتری ترت هەمان بەزمیان هەیە. بە واتایەکی تر ڤاکسین نەکردنی کۆترەکانی تر و ئەو تووشبووەی کە چاک بووە لە نێویاندا، دەقاودەق وەکو یاریکردنە بە ئاگر و بەنزین.

چۆن کۆترەکانم لە نیوکاسل (پارامیکسۆ) بپارێزم؟


ئەم ڤایرۆسە لە سروشتدا لەسەر هەموو باڵندەکان بە فۆرمی جودا جودا هەیە، بۆیە ئەگەری توشنەبوونی کۆترەکانت ۱۰۰% مەحاڵە، بەڵام دەکرێت زۆر  بیان پارێزیت بە:
  • تێکەڵنەکردنی کۆتری دەستی تر و کولانەی تر بە بەردەوامی. تا دەتوانیت لە تێکەڵکردنی کۆتر خۆت دوور بگرە. لە جیهاندا کۆتری زاجل و پیشانگاکان، گەر کۆترەکەت کارتی دەرزی نەبێت کە کوتراوە، ناتوانرێت بەشداری هیچ بکات.
  • دابینکردنی شوێنی تەندروست و دوورخستنەوەی کۆتر لە پەستانی ناو کولانە/کۆریت.
  • گۆڕینی ڕۆژانەی ئاو و دانی بەردەمیان، هەرگیز مەهێڵە دان لە نێو جیقنە/ڕیقنەی بخۆن و قەتیش دان لەوناوە نەکەوێت کە شەو مشک و مەگەز بتوانن بگەن پێی. چونکە ئەو دوانە باشترین گۆستەرەوەی ئەو ڤایرۆسەن.
  • دیاریکردنی هیچ نەبێت دوو بەش لە کولانەکە، بە جۆرێک لایەک بۆ ئەوانەی هێلکە. لایەک بۆ بەچکە کە سەربەخۆ دەبێت.
  • بزانە بۆ هەر مەترێک دووجار ۳ بۆ ۵ کۆتر ئەوپەڕی ڕابگرە، تۆ دەتوانی ئەمە پشتگوێ بخەیت، بەڵام مەحاڵە ویژدانێک عەشقی باڵندەیەک بێت، جێگایان تەنگ بکاتەوە. 
  • بێجگە لە دان، کۆتر پێویستی بە کانزا و بەردە، بۆیە گەر باخ و زەوی یان قەفەسیان هەبێت. زۆر گرنگە کۆترەکان لە نێویدا دوور لە پەلاماری پشیلە و واشە تێدا بن.


No comments:

Post a Comment