شوێنی دان و ئاو!

بۆ دەبێت پاک بن؟

شوێنی ئاوی کە بە بەلجیکی ناسراوە.
پێش هەموو شتێ، کۆتری ماڵی بە تایبەت ئەوانەی جەخت دەکرێتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای لە فڕین و  شێوەپێداندا لە ئاسمان، دەبێت ئەو کۆترە ١٠٠٪ هیچ کێشەی کۆئەندامی هەرس، ڕیخۆڵە ، هەناسە، ماسوولکە ..هتد نەبێت.
وە کۆتر لە ڕێگەی جیقنە(ڕیقنەی) ی خۆیەوە دەتوانێت نەخۆشی هەم بگوازێتەوە هەم خۆشی تووشی دەرد بکات. زۆرن ئەو نەخۆشیانەی کە کۆتر ناکوژن بەڵکو نا هێڵن:

  • بەچکەیان بگات.
  • کەمئەندام و شێواوی.
  • زوو دایک و باوک پشتیان لێ دەکەن.
  • جەستەی لاواز و گەشەی نادروست.

تۆ ئەوە لە بیر مەکە، کە ئایا دەتەوێت هەر کۆتر بۆخۆشی ڕابگریت و جۆرایەتی گرنگ نییە. یان دەتەوێت ئارەزووکەت وەکو جۆرێک لە وەرزشی لێزانانە بکەیت؟


نەخۆشییە درێژخایەن و باوەکان چین؟

نەخۆشییەکی وەکو کۆکسیدۆز   یان کرمی موویی(لوولەیی) کە دوو دەردن بە تایبەت لە کاتی پایزدا، ڕەنگە هیچ کولانەیەک نەبێت نەیبێت. بەڵام لە کوردستان تا ئەندازەیک کەمترە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەیە و دەردێکی نامۆیە بە خەڵک و بەخێوکەرانی کۆتر. کە دەڵێین کەمترە، بەو واتایە نییە کەمە، بەڵکو بە بەراورد بە کەشێکی دوور لە هێڵی ناوەندی زەویەوە بەندە.

ئەم نەخۆشیانە لە ڕێی ئاو و دانەوە دەگوێزرێنەوە، بۆیە وریـــــــــــابە شوێنی ئاو و دانیان دروست بێت.


 بە واتایەکی تر، فڵان ٣٠ ساڵە کۆتربازە، و کۆترەکانم چەند ساڵە یەکەمی جیهانن و ...هتد ئەمانە بەهانە نین بۆ تەندروستی ئەو کۆترانە/باڵدارانە. بۆ نمونە مرۆڤ هەیە  ٩٠ ساڵە و دووکەڵی جگەرەی هەمیشە لە دەمدایە، بەڵام کەسی وەرزشی و لوتکەیی گەنجیش هەیە لە ناوەڕاستی گۆڕەپاندا دڵی دەوەستێ.

شوێنی ئاو خواردنەوەی کۆتر تایبەتە؟

تاقی تایبەت بە شوێنی ئاو
بەڵێ تایبەتە و دەبێت هیچ شوێنێکی نەبێت کە کۆتر بتوانێت لە سەری بنیشێت و پیسی بکات و لوولەی تیژ و خلیسک. وەکو  نمونانەی خوارەوە . ئەوانەی ئێستا لە کوردستان هەن (کە لە ئێرانەوە دەهێندرێن، شوێنی دەسکەکانیان کۆتر دەتوانێت بە ئاسانی لەسەری بنیشێت و پیسی بکات).
شوێنی ئاو زۆر گرنگە، کە لەگەڵ  ئاستی زەویدا نەبێت. چونکە هۆی باڵەفڕی کۆتر لە تۆز و خۆڵی کولانەکە، ناو ئاوەکە پیس دەبێت. بۆیە لە تاقێک دایبنێ یان شوێنێکی وەکو ئەم وێنەیەی بۆ هەڵواسە، ئەگەر هەر بوار نەبوو لەسەر بلۆکێک بێت. پەندێکی ئەڵمانی باویش هەیە دەڵێ:
Hat man saubere Tränken, hat man saubere Tauben.
(واتا شوێنی ئاوی پاکت هەبێت، کۆتری پاکیشت دەبێت).

شوێنی دانیان ئەویش تایبەتە؟

بەڵێ هەمان شت تایبەتە، دەبێت کۆترەکان تەنها بتوانن سەری تێبکەن و نە شوێنی هەبێت بۆ نیشتن و نە قاچ تێخستنی نە بۆ
ناجێگیری و کەوتنی بەملا و بەولادا.. لە خوارەوە هەردوو نمونەکەی ببینە.

تێبینی: هەرگـــــیز شوێنی دان و ئاو لە ژێر لێوارێک دامەنێ، کە کۆتر بتوانێت لەسەرویانەوە بنیشێت و پیساییەکەی بەربێتەوە سەریان. 





No comments:

Post a Comment