هاڕاوەی بەرد و گوێچکە ماسی (Grit) چییە؟

ئەو مادە سەرەکی و کانزایەنەش کۆکرانەوتەوە لە تێکەڵەیەکدا، کە پێی دەوترێت (Grit):
- وردەبەرد
- گوێچکە ماسی
- وردە خەڵوز.
(نرخی بۆ یەک کیلۆگرام لە بازاڕەکاندا لە دۆلارێکەوە بۆ دوو دۆلارە)
کێکی کۆتر یان کانزا چین؟
ئەمەش لە شێوەی پارچەدا یان خشتەکی کانزای سروشتیدا بۆ کۆتر ئامادە کراوە. وەکو هاڕاوەی سەرەوە زۆر زۆر گرنگە بۆ هەموو کات و پڕکردنەوە و پتەوبوونی سیستەمی بەرگری و ئێسک و پەڕەکانی. هەروەها دەبێت هەر ڕۆژە بۆ کۆترەکانت نوێی بکەیتەوە، بە تایبەتی ئەو کاتانەی کە بەچکەیان لە هێلانەدایە. یان لە کاتی جووتبووندا بۆ دروستکردنی هێلکەی تەواو بە توێکڵی پتەوەوە. پێکهاتەی ئەم خشتە یان کێکی کۆترە:
- کالسیۆم
- فسفۆر
- ناتوریوم
- لیوسین
- میثۆنین
(نرخی بۆ یەک خشتە یان پارچەیەک لە بازاڕەکاندا لە دۆلارێکەوە بۆ دوو دۆلارە)
No comments:
Post a Comment