دەرمانی B.S و گرنگیەکی زۆر و بەکارهێنانی!

کارەسات و کێشەی بەچکەی کۆتر بە گشتی!

نەبوون بە خاوەنی بەچکە، کزیان، مردنی کتوپڕ لە کولانە، هێلکە پیسکردن، خنکان لە هێلکەدا، جیقنە سپیلکە، دانکە و دووگمەی زەرد لە ناو قوڕگ و سنگی کۆتر بە گشتی و زۆر نەخۆشی تر. ئەمانە کۆمەڵێک کارەساتن، کە هەمیشە بەخێوکەری کۆتر لێیان دەترسێت و توشی گرفتی ڕاستەقینەی دەکات.

چارەسەری بکە، پێش ئەوەی پێیان بگات!

کۆمپانیای بەلجیکا دی وێردی بەلجیکی Belgica de Weerd (کە کۆمپانیای خێزانی دکتۆر دی وێردە، دەیان ساڵە باشترین و خاوەنی زۆرترین مەدالیا و خەڵاتی کۆتری نامەبەرن لە جیهان) لەگەڵ ئەوەشدا خەستەخانە و تاقیگەیەکی تایبەتیان هەیە تەنها بە کۆتر و بەس. دەرمان و چارەسەرەکانیان لە نێو بەخێوکەرانی کۆتردا ناوبانگێکی بەرزی هەیە. لێرەدا باس لە یەکێک لەو بەرهەمانەیان دەکەین، کە بە گیراوەی B.S بەناوبانگە لە شێوەی حەب/دەنکە و تۆز/پاودەر هەیە. ئەم بەرهەمە یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بەخێوکردنی کۆتر بە تەندروستییەکی باشەوە.

چی کاتێک؟

لە ئەوروپادا لە کۆتایی زستاندا کۆترەکان جووت دەکرێن. لە کوردستاندا پێشتر، بەڵام گرنگە ئەوەیە پێش جووتکردنی کۆترەکان بە دوو یان سێ هەفتە. ئەم دەرمانەیان بۆ بخەیتە ئاوەوە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ لەسەر یەک. بۆ هەر دوو لیتر ئاو تەنها ٥ گرام ئەم دەرمانە (ئەم دەرمانە لە شێوەی کیسەی ٥ گرامی ئامادە هەیە و کەوچکی تایبەتی لەگەڵ بۆ پێوانی).
تکایە لەو ماوەی ٦ ڕۆژەدا کۆترەکان ڤیتامین و کانزایان بۆ دامەنێ، هەروەها ئاوی خۆشتنیشیان بۆ دامەنێ، نەکو لەو ئاوە بخۆنەوە و دەرمانەکە کاریگەری بگۆریت لە لەشیاندا.

پاشان کۆترەکان کە هێلکەیان دانا و هەڵیان هێنا. ئەو کات بەچکەکانیان تەمەنیان گەشت بە ٣ بۆ ٤ هەفتە. ئەو کات هەمان کۆرسی ٦ رۆژیان بۆ دووبارە بکەرەوە بە هەمان تێبینی و وردەکاری پێشووەوە.

لە شێوەی حەب/دەنکدا چۆنە؟

هەمان گیراوە لە شێوەی حەب و دەنکدا هەن، کە کەسێک کۆترەکانی لە ٣٠ کۆتر کەمتر بن، باشترین و خێراترینە. ئەم حەبانە هەمان شت پێش جووتکردنیان بە دوو بۆ سێ هەفتە هەر کۆترە تەنها یەک حەبیان بدەرێ لە ڕێگای دەنوک/قوڕگەوە. بەڵام ئەمجارە، کە بەچکە تەمەنی گەشتە ٥ بۆ ٦ هەفتە و تووکی خەریکە هەمووی تەواو دەبێت. یەکی یەک حەبیان بدەرێ بە بەچکەکان. وریابە! پێشتر مەیان دەرێ، چونکە گیراوەی حەبەکە بەهێزترە، ڕەنگە بەچکە لە تەمەنی کەمتر لە ٥ هەفتە بکوژێت. 

لە کوێ دەکڕدرێت؟

لە لای ماڵپەری سەرەکی کۆمپانیاکە خۆی و لەسەر ماڵپەری مێرکای ئیسپانیش . دەتوانرێت لەو ماڵپەرە ئیسپانییەوە بۆ کوردستانیش بنێردرێت، گەر ئەدرەس/ناونیشانێکی دروست و مسۆگەر هەبێت. هاوڕێیەک داوای کرد پارساڵ، بێکێشە گەشت بە سلێمانی بەڵام دوای ٣ هەفتە. ئەمەش ئەوەندە زۆر نییە، چونکە لە ئەوروپاش لە ئیسپانیاەوە بە نزیکەی هەفتەیەک دەگات. ئەگەر لە ئەوروپا دەژیت، کۆمپانیای دی وێرد بریکاری لە هەموو وڵاتان هەیە و دەتوانیت بپرسیت لە یانە یان لە هەر شوێنیکی تایبەت بە جیهانی کۆتر و باڵندە.


وێنەی هەردوو بەرهەمەکە لە شێوەی حەب/دەنکە و تۆز/پاودەر