شوێنی دان و ئاو!

بۆ دەبێت پاک بن؟

شوێنی ئاوی کە بە بەلجیکی ناسراوە.
پێش هەموو شتێ، کۆتری ماڵی بە تایبەت ئەوانەی جەخت دەکرێتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای لە فڕین و  شێوەپێداندا لە ئاسمان، دەبێت ئەو کۆترە ١٠٠٪ هیچ کێشەی کۆئەندامی هەرس، ڕیخۆڵە ، هەناسە، ماسوولکە ..هتد نەبێت.
وە کۆتر لە ڕێگەی جیقنە(ڕیقنەی) ی خۆیەوە دەتوانێت نەخۆشی هەم بگوازێتەوە هەم خۆشی تووشی دەرد بکات. زۆرن ئەو نەخۆشیانەی کە کۆتر ناکوژن بەڵکو نا هێڵن:

  • بەچکەیان بگات.
  • کەمئەندام و شێواوی.
  • زوو دایک و باوک پشتیان لێ دەکەن.
  • جەستەی لاواز و گەشەی نادروست.

تۆ ئەوە لە بیر مەکە، کە ئایا دەتەوێت هەر کۆتر بۆخۆشی ڕابگریت و جۆرایەتی گرنگ نییە. یان دەتەوێت ئارەزووکەت وەکو جۆرێک لە وەرزشی لێزانانە بکەیت؟

مەلەکردن بۆ سیستەمی بەرگری (Immune system)

سیستەمی بەرگری (Immune system) چییە؟

هەموو گیاندارێک بێجگە لەوەی لەگەڵ دەوروبەریدا، هەمیشە هەوڵی خۆگونجاندن و تەکتیکی دروست دەدات بۆ مانەوە. هەمان کات لە خانەکانی لەشیدا هەمان جۆر ڕاهێنان و پێناساندنی دەوێت. بە نمونە:
هەموومان لوقاح (ڤاکسین Vaccine)  دژ بە نەخۆشییە بڵاو و زۆرجار کوشندەکان دەزانین، وەکو ئەنفلۆنزا، مەلاریا و ...هتد. پێکهاتەی ئەم جۆرە دەرمانە/ڤاکسینە بریتییە لە میکرۆب و ڤایرۆسی ئەو نەخۆشیانە بە لاوازی و دەخرێتە لەشی مرۆڤەوە تاکو خانەکانی بەرگریمان سیستەمی بەرگری (Immune system) بیناسنەوە و خۆیانی لەسەر ڕابێنن.
لێرەدا کۆتر لە سروشتدا بەردەوام وەکو هەموو باڵدارێک پێویستی بە مەلەکردن هەیە. بۆ خاوێنکردنەوەی پەڕەکان و لابردنی تۆزی پەڕ کە دەبنە هۆی گیرانی کونەکانی سەر پێستی، هەروەها لابردنی هێلکەی زۆر مشەخۆر و مەگەزی زیانبەخش. ئەمەش دەبێتە لە خۆڕاهێنانی سیستەمی بەرگری و پتەوکردنی.

هاڕاوەی بەرد و کالسیۆم و فسفۆر(هەموو کات)

هاڕاوەی بەرد و گوێچکە ماسی (Grit) چییە؟

کۆتر کۆئەندامی هەرسی وەکو زۆر باڵندەی تر پێویستی بە وردەبەرد و پێکهاتەی سروشتی هەیە، تاکو خواردن هەرس بکات و یەکە پێویستییەکانی لەشی پێ تەواو بکات. ئەمانەش لە دەرەوە و سروشتدا دەستی دەکەوێت و بەردەوام لە نێو کێڵگە و دارستانەکان بۆ خۆی پەیدایان دەکات.
ئەو مادە سەرەکی و کانزایەنەش کۆکرانەوتەوە لە تێکەڵەیەکدا، کە پێی دەوترێت (Grit):

دانکە یان کانکەر (Trichomoniasis – Canker)

گیانەوەرەکە یان پارازیتەکە لە ژێر مایکرۆسکۆبدا
جۆرێکە لە پارازیت (Parasitism) کە درێژییەکەی 4 بۆ 30 مایکرۆمیلیمە.
یەکێکە لە هەرە ناسراوترین نەخۆشییەکانی کۆتر. دەتوانین بڵین هیچ کولانەی باڵندەیەک نییە لەم نەخۆشییە دووربێت، وە زۆر کوشندەیە بۆ بەچکە و لاوازەکان. ئەم نەخۆشییە تەنها لە پاشماوەی دایناسوورەکانیش دۆزراوەتەوە. واتا مێژوویەکی ئەزەلی هەیە.

چۆن تووش دەبێت؟

ئەم گیانەوەتە لەسەر پەڕی پێستی قوڕگ و دەم و لوتی کۆتر هەیە بە سروشتی و ئاساییە. بەڵام خستنی کۆتر بۆ شوێنی گەرم و نەبوونی هەوای پاک و بەرزبوونەوەی پەستان لە شوێنیان و تەسکی جێگاکانیان. لەگەڵ ئاو نەگۆڕینیان ڕۆژانە و پاک ڕانەگرتنی شوێنی خواردن و ئاویان. هۆکاری سەرەکی زۆربوونیانن و پەڕێنەوەیە بۆ قۆناخی نەخۆشییەکی کوشندە.

ڕەچەڵەک یان گۆڕینی ئامانج؟

ڕەچەڵەکی کۆتــــــــــر، 

بە گوێرەی توێژینەوەکان و بیردۆزە زۆر بڵاوەکان. هەموو کتێبە زانستی و سەرچاوەکان و فلیمە دۆکۆمێنتییەکان دەڵێن: کۆتر هەمووی ئەسڵی لە پێش ١٠ هەزار ساڵەوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتری کێوی/شاخی Columba livia، پاشان بەبۆنەی سۆمەری/ئاشورییەکانی ئێراق کە دایکی شارستانیەتن لە نزیک پەرستاگاکان بەخێو کراون، وە یەکەم کەس لەگەڵ فرعەونییەکان یەکەمین جار جنسێکیان جیا کردۆتەوە کە لە سنوورەکانەوە نامەیان ناردووە. ئەم سیفەتەی دۆزینەوەی زێدی خۆی لە دووری زۆرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کۆتری شاخی بۆ  خۆراک پەیداکردن زۆر لە جێگای خۆی دوور کەتۆتەوە و بۆ دووبارە هاتنەوە لە مێشکیدا کێڵگە موگناتیسییەکانی سەر زەوی وەکو نیشان بەکارهێناوە. لە سەری کۆتردا قیبلەنوومایەک هەیە، کە ئەو کێڵگانە ڕێک دەخاتەوە. بۆیە پەرە بەم توانایە دراوە و کار لە سەر بەهێزکردنی دراوە لە ڕێی هەڵبژاردنی جووتەکانەوە Selection.